برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

ڕۆژی یەک شەممە ۱۱ی خاکەلێووەی ۲۰۱۹ی کوردی (۱۳۹۸ی هەتاوی) هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود سەربە پاوە لە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆوە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ئیبراهیم خوشنوودی بریندار دەکەن.

شیاوی باسە کە؛ هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی ئێران گرووپێک کۆڵبەر لەسنووری نەوسوودی پاوە دەدەنە بەر دەسڕێژی فیشەک کە بەو هۆیەوە گەنجێکی پاوەیی پای بریندار دەبێ و لەلایەن هاوڕێکانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە: ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرانی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، نوقم بوون لە ئاو، سەرمابردن، تەقینەوەی مین و… بریندار دەبن یان دەکوژرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان