گه‌نجێكی مه‌ریوان سزای ۵ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

KMMK:

رۆژی شه‌ممه‌ ۱۰ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ی كوردی، گه‌نجێك به‌ ناوی سه‌لمان ئه‌فرا ته‌مه‌ن ۲۲ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی نێی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانه‌وه‌ی سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له‌ حزبه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌تی ئێران ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ۲۷ ی به‌فرانباری ۲۷۱۸ ی كوردی، سه‌لمان ئه‌فرا به‌ دانانی بارمته‌ی ۵۰ ملیۆن تمه‌نی و تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا به‌ شێوه‌كاتی ئازاد كرابوو.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا ۹۶ هاوڵاتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئەمنییەکان و سه‌ربازیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ئێران ئه‌ندامێتی و لایه‌نگری له‌ حزبه‌ سیاسی و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به‌ تاوان داده‌نرێت و ئه‌نجامده‌رانی جگه‌ له‌ سزای زیندانی هه‌ندێك جار رووبه‌ڕووی قورسترین سزاكان ده‌بنه‌وه‌. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: