KMMK:
ڕۆژی ۲۹ی مارسی ۲۰۱۹، دادگای بیوکچەکمەجەی ئیستانبوڵی دەوڵەتی تورکیا بڕیاری دەسبەسەری هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری دێرسیم لە باکووری کوردستان بەناوی «فەرهاد تونج»ی دەرکرد و داوای کرد ناوبراو بخرێتە بەندیخانە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو تۆمەتی «هاندانی گەل بۆ ڕق وکین»ی لێدراوە.
شیاوی باسە فەرهاد تونج پێشتریش ۵ دۆسیەی مەحکەمەی هەبوو و هەروەها بەهۆی ئەوەی ناوبراو گۆرانی بە کوردی و زاراوەی زازاکی دەڵێت و پشتگیری پارتی هەدەپەی کردووە کە ڕکابەری هاوپەیمانی ئەردوغان- باخچەلی یە.
جێی بیرهێنانەوەیە زۆربەی هونەرمەند و ڕۆژنامەوانی کوردی باکووری کوردستان لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە و لە زیندان دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان