هەڕەشەی دەسبەسەر کردن لە ئەندامانی ئەنجمەنی ژیانەوەی مەهاباد دەکرێت

KMMK:‌

مانگی سووری ئێران لە مه‌هاباد هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌ به‌ڕێوبه‌رانی كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو راده‌ستكردنی ئه‌و هاوكاریه‌ی كۆیان كردۆته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی “ژیانه‌وه‌ی سورشتی مه‌هاباد” له‌ ژێر ناوی ” به‌ ته‌نیا به‌جێیان نه‌هێشتین، به‌ ته‌نیا جێیان ناهێڵین”كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی رۆژانی رابردووی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران رێكخستووه‌ و به‌پێی زانیاریه‌كان، رێكخراوی مانگی سووری ئه‌و شاره‌ وەک تاپۆ کردنی یارمەتیە کان بەناو خۆی بۆ بەرژەوەندی حکومەت هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌ڕێوبه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ كردوه‌، كه‌ هاوكاریه‌ كۆكراوه‌كانیان راده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌، به‌رپرسانی مانگی سوور هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان لێكردوون، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “ژیانه‌وه‌ی سورشتی مه‌هاباد” درێژه‌ به‌ كه‌مپینه‌كه‌یان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی لافاو ده‌ده‌ن.

جێی باسه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی لافاوه‌وه‌ جیا له‌ زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری مادیش به‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وت و بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تی لێقه‌وماوانی ئه‌و رووداوه‌ سروشتیه‌، ئه‌نجومه‌ن و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان چه‌ند كه‌مپێنێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریان رێكخستووه‌.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: