KMMK:
لەم ڕۆژانە دوایی بۆ جارێکی دیکە ۱۰ تەرم لە هاوڵاتیانی سوریا کە زۆرینەیان کوردن لە سنووری ناوبەری تورکیا وسوریا دۆزرایەوە کە بە دەستی سەربازانی سوپای تورکیا لەکاتی ئاوارەیی و هەڵهاتن لە دەستی داعش کوژراون.
دەوڵەتی ئەردوغانی ئیسلامی تورکیا کە بۆخۆی وەکوو بناغەدانەر و پشتیوانی سەرەکی داعش دادەنرێ وهەڵگرسێنەری زۆربەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە لەو حکوومەتەوەیە و بەتایبەتی دژ بە کوردان لەگەڵ هەموو لایەنە تیرۆریستییەکان ڕێک دەکەوێ و چەک وتەقەمەنیان پێدەدات و لەکوشتنی کوردان دەست ناپارێزێ.
شیاوی باسە تا ئێستە ۴۱۹ تەرم لە سنووری تورکیا و سوریا دۆزراونەتەوە کە بەدەستی هێزە سنووریەکانی تورکیا کوژراون وبەشی هەرە زۆریان کوردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


