KMMK:
۲۶ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، کۆڵبەرێکی گەنج خەڵکی دزە (دیزەج)ی مەرگەوەری ورمێ بەناوی شاکر پورخالید لە سنووری سەردەشت بەهۆی سەرما و کڕێوەی زۆرەوە گیانی لە دەست دا.
ئەم کۆڵبەره ۲۹ ساڵ تەمەنی هەیە و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە. ناوبراو لە سنوورەکانی ناوبەری گوندەکانی بێتۆش و دەرمان ئاوا لە شوێنێک بەناوی «سەریدەڕوو» بەهۆی سەرماوە ڕەق هەڵات و گیانی لە دەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە ۲۵ی ڕەشەمە، گەنجێکی دیکەی خاڵکی گوندی کڵاش سەربە شاری جوانڕۆ بەناوی مەسعوود تەیمووری بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوو فیشەک بەر پێی دەکەوێ و بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئەماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەهەژمار کردنی ئەم دوو کۆڵبەرە ۵۵ کۆڵبەر بریندار و ۱۸ کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان