KMMK:
ڕۆژی ۲۳ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، جەلال رۆستەمی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی گوندی شاهینی سەر بە شاری کامێران لە شوێنی کارکەی (کارگەی شیرینی) لە شاری ڕامسەر قۆڵبەست دەکرێت و هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش دوو ڕۆژ لێپێچینەوە دەیگوێزنەوە بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە شاری سنە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار و زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زاینییەوە تاکوو ئێستا ۸٤ کەس لە شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کراون و تووشی لێپێچینەوە و سزا بونەتەوه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان