KMMK:
پێنجشەممە ۲۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، کۆمەڵێک لە پەیمانکارانی پڕۆژەکانی ئاوەدان کردنەوەی شارەوانی ســنە لەبەرانبەر شۆرای شار و شارەوانی دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.
داواکاری ئەم پەیمانکارانە لە شارەوانی تایبەت بووە بەساڵی پار و ئەمساڵ.
ناڕازیان بەهەڵگرتنی پلاکارد و نووسراوە بەناوەڕۆکی داواکاری پیشە و کاسبان لەمەڕ وەرگرتنی قەرزەکانیانن.
گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی ئەم پەیمانکارانە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک شارەوانی دەستنیشان کراوی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە باسی لەهەبوونی گەندەڵی لە خشتەدەرچوو لەم شارەوانییەدا کردووە.
چوارشەممە ۲۲ی ڕەشەمە،حیشمەت سەیدی سەرۆک شارەوانی دەستنیشان کراوی حکوومەتی ئێران لە شاری سـنە بە بەشداری کردن لە دیمانەیەکی ڕاگەیەندراو دانی بەوەدا نا کە گەندەڵی بەڕێخراو کراوە و لەم بارەوە کوتی: بەداخەوە گەندەڵی لە شارەوانی بەڕێخراوە کراوە.
سەیدی لەم دانیشتنەدا بەجێی وروژاندنی گەندەڵی سیستەمانەی حکوومی ،دەسفرۆشانی بە کەڵک نابەجێ چی ومچەخۆر ناوزەد کرد.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە گەڵاڵەی بەڕێخراوەکردنی دەسفرۆشانی نائەگەرە و تێک شکاوە.
شیاوی باسە کە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و بەتایبەتی ئاو پارێزگایانەی فارسی نشینن، بووجە زۆر کەمتر وەردەگرن وهەرئەم بووجە کەمەیش لەڕێی هێزە ئەمنی و چەکدارییەکان خەرج دەکرێت لە کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان