KMMK:
لقی ۱۳ی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ سزای ۵ ساڵ زیندانی فەرشاد عەباسی پەسەند کرد.
شیاوی باسە کە لە گوڵانی ئەمساڵ دا ، فەرشاد عەباسی هاووڵاتی خەڵکی ورمێ لە لایەن لقی ۲ دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو.
کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکوانانی سیاسی ، مەدەنی ، ماڤی مرۆڤی و … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی بێ واتا دەسبەسەر دەکا و هەوڵ دەدات ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باروودۆخێکی ئەمنییەتی دا ڕابگرێ و پێش بە گشتی بوونی داواکارێکانی یاسایی و ئەوەی ماڤی خەڵکە بگرێ.
جێگای سڕنجە بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ، لە دەسپێکی ساڵی نوێ تا ئێستا ٨۱ کەس لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان