kmmk:
یەکشەممە ۱۹ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی بەناوەکان “قادر محەمەدپووری ” ۲۸ساڵ تەمەن و ” عیزەت مەحموودی” ۳۹ساڵ تەمەن یان دەستبەسەر کرد.
بگوێرەی هەواڵەکان ،دەسبەسەرکراوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە پیرانشار دەسبەسەر کراون وکوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەسبەسەری ناوراوان هاوکات لەگەڵ پشکنینی ماڵ و شوێنس کاری ئەوان بووە ، و هێشتا هەواڵێک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و گواستنەوەیان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە وەچنگ نەکەوتووە.
بەپێی داتاکاتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێ وە تا ئێستە ۷۹ کەس دەسبەسەر کراون کەبە هەژمار کردنی ئەم دووکەسە کۆی گشتی دەگات بە ۸۱ کەس .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان