نەبوونی کەرەستەی پاراستنی شوێنی کار گیان لەدەستدانی کرێکاری خەڵکی بانەی لێکەوتەوە

KMMK:

دووشەممە ٢٠ ڕەشەمەی ئەمساڵ، کرێکارێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی عەلی ڕەحمانی ٤٠ ساڵان، لە کاتی کار کردن لە بینایەکی سێ نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەم ڕووداوە لەبەشی ئاسانسۆری ئەم بینایە لە کۆڵانی مزگەوتی حاجی وەیسی بانە رووی داوە.

جێگای ئاماژەیە: لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دوو کرێکاری خەڵکی سنە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان