KMMK:
دوشەممە ۲۰ی رەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ سزای سێدارەی سێ شارۆمەندی کورد بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی
ئێران لە ورمێ بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتەکە: سزای سێدارەی، «ناجی عومەر زادە کوڕی عومەر و خەڵکی سۆما و برادۆستی ورمێ»، «حوسەین رەحیمی خەڵکی بۆکان» و «خەلیل ساڵەحی خەڵکی ورمێ» سێ بەندکراوی کورد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بەڕێوەچووە.
جێگای ئاماژەیە کە: ئەم سێ شارۆمەندەی کورد پتر لە ۱۰ ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەدان و رۆژی رابردوو بۆ بەڕێوە بردنی سزاکە، گواسترابوونەوە بۆ ژوری تاکە کەسی و لەئاکامدا ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی ئەم کەسانە بەڕێوە چووە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا پێنج شارۆمەندی کورد بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان