ورمێ: گواستنەوەی ۳ بەندکراو بۆ ژووری تاکە کەسی بەمەبەستی جێبەجێ کردنی بڕیاری لە سێدارە دان

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ ی ڕەشەمە ۱۳۹۷ هەتاویی، سێ بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کە بە تۆمەتی کوشتن بریاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە بۆ زیندانی تاکە کەسی گواستراونەتەوە.

خەلیل سالحی، ناجی عومەر زادە و حسێن ئیبڕاهیمی سێ زیندانی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ (بەندی ۳-٤) بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراونەتەوە بۆ جێ بەجێ کردنی بریاری لەسێدارە دانیان.

هەر یەکە لە حوسێن ئیبراهیمی خەڵکی بۆکان و ناجی عومەر زادە نیزیکەی ۱۰ ساڵ لەمەو پێش و خەلیل ساڵحی نیزیکەی ۹ ساڵ لەمەو پێشەوە لە بەندیخانە دەست بەسەرن.

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوەیکگرتوەکان، ئێران بە پێی سەرانە و ژمارەی دانیشتوانی یەکەمین وڵاتە بۆ لە سێدارەدانی هاوشاریان و خەڵکی ناو جوگرافیای سیاسی خۆی، هەروەها بە پێ داتا و ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تاکوو ئێستا دوو هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان