KMMK:
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە چالاکی کرێکاری ولە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتی دانی بنیات نانی دامەزراوەی کرێکاری بە بێ ئامادە بوونی خۆی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
ئەم حوکمە لەلایەن دادوەر سەعیدی-ەوە دیاری کراوە، مەحکووم بوونی ناوبراو لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە دادگا نەبووە و دەرفەتێکی بۆ بەرگریکرنی لە خۆی نەبووە.
تۆمەتێکە نراوەتە پاڵ ناوبراو، کۆبوونەوە سازان لە ڕێی پڕۆپاگەندەی مانگرتنی گشتی لە کوردستان لە ناڕەزایی دژ بە ئێعدامی سێ گەنجی زیندانیسیاسی، ڕامین حسێن پەنایی، زانیار و لوقمان مورادی ڕاگەیەندراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ۱۷ی خەرمانانی ۱۳۹۷ سێ زیندانی سیاسی کورد، زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەنایی ،سەرەڕای هەبوونی اڕەزاێی هەرە زۆری کۆمەڵگەی کوردستان و دامەراوەگەلی نەتەوەیی ئێعدام کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان