هەڵکشانی سەرلەنوێی مادە خۆراکییەکان/ خوانی خەڵک ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە

kmmk:

هەڵکشانی نرخی مادە خۆراکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕەوت وخێراییەوە ڕوو لە هەڵکشانە ولەماوەی چەندد ڕۆژی دوایی ، تێچووی ماددە خۆراکییەکانی وەکوو ،مریشک برنج، قەند ونان هەڵکشاوە.

بەپێی دواین زانیارییەکان، تێچووی هەر کیلۆ مریشکی تازە ۱۵هەزار تمەن و جۆرەکانی دیکەی مریشک ۱۶ بۆ ۳۰هەزار تمەن نرخی لەسەر دانراوە.

بەگوێرەی هەواڵگری ئیسنا هەر کیلۆیەک مریشکی تازە لە بازاڕ ۱۵ هەزار تمەن تەواو دەبێ.لەهەمان کاتدا تێچووی هەر کیلۆیەک سنگی مریشک ۲۹هەزار و ۵۰۰تمەن،شنسلی ڕان ۳۵ هەزار تمەن و شنسلی فیلە ۳۵هەزار تمەنە.
هەروەها تێچووی نان بەشێوەی نافەرمی هەڵکشاوە وبە تێچووی جۆراوجۆر بەڵام گران، دەفرۆشرێ بە خەڵک.

بەپێ ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕە ئێرانییەکاندا بڵاو دەبنەوە کە هەندێ لە نانەواخانەکان بە هێنانە خواری کوالیتی ئارد و بەیارمەتی هەندێ شتی زیادکراو و بە بچووک کردنەوەی کێشی گونک، تێچووی نانیان هەڵکشاندووە.زۆرینەی نانەواییەکان لە هەویری نان ولەکاتی برژاندنی،ماددەی زیادەیی وەکوو سۆس وکونجی پێ زیاد ئەکەن و بەم بیانوەوە تێچوەکانیان بە نیسبەتی تێچوە فەرمییەکان هەڵکشاندووە.هەندێ لە یەکەکانی نانەوایی لەواش ونافتۆنیش کوالیتی ئارد و ئەو مادانەی کە پێی زیاد دەکرێ کەم کردووە کە بووەتە هۆی تەنک بوونەوە و زۆربوونی ئاستێکی زۆرتری سوتان. نانی ئاسایی لە هەندێ لە یەکەکانی سەنگەکی(نانە بەردینە)ی ئازاد ۱۲۰۰تمەن، نانە بەردینەی لایەک ڕووشن ۱۵۰۰ تمەن،نانە بەردینەی بە سۆسەوە ۲۰۰۰ تمەن و نانەبەردینەی هەردوولا ڕووشن بە ۲۵۰۰تمەن دەفرۆشرێ.
تێچووی برینجیش هەڵشکاوە وخەڵک ناچارن برنج بە تێچووی زۆر،واتە برینجی دەرەکی کیلۆیەک ۹ بۆ ۱۱ هەزار تمەن و برینجی ئێرانی ۱۵ بۆ ۲۰ هەزار تمەن ،بکڕن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان