KMMK:
ڕۆژی ۹ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە شاری بۆکان ژنێک بە نیوە گیانی لە ماڵەکەی خۆێیداو بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە .
بە پێی هەواڵەکە کە ناو وناسناوی ئەو ژنە بڵاونەکراوەتەوە هاتوە کە ئەو ژنە ۲۷ ساڵ تەمەن و دووگیان و زگی شەش مانگانە بوە و گیانی لە دەستداوە.(خۆی هەڵواسیوە یان کوشتویانە دیار نیە)
ڕۆژی ڕووداوەکە تەرمی نیوەگیانی ئەو ژنە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت و منداڵەکەی لەبار دەچێت و دواتر خۆشی گیانی لە دەست دەدات .
پولیسی شاری بۆکان ڕایگەیاندوە کە چاوەڕوانی پشکنینی پزشکی دادوەری دەکەین تاوەکو ئاشکرا بێت ئەو ژنە کوژراوە یان خۆی خۆکوژی کردوە .
ژنی گیان بەختکردوە خاوەن منداڵیکی شەش ساڵانی ترەوە خەڵکی گەڕەک باس لە هەبونی کێشەی بنەماڵەیی لە گەڵ هاوسەرەکەیدا دەکەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان