کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەلایان هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە

KMMK:

رۆژی یەک شەمە ۱۲ رەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی لە گۆری پتکی لەسەر هێڵی سنووری دەڤەری پیرانشار گرووپێکی کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژی راستەوخۆی فیشەک کە لە ئاکامدا گەنجێکی تەمەن ۳۰ ساڵە بەناو «سەید واحد ئەحمدی» خەڵکی پیرانشار گیانی لە دەست دا. ناوبرا خێزان دارە و دوو منداڵیشی هەیە.

بە سەرچاوەگرتن لە ئامار و داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، له سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ٥٦ کۆڵبەر بە هۆکارگەلی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران، داکەوتن لە شاخ و بەرزایەکانەوە، تەقینەوەی مین، نوقووم بوون لە ئاو و… بریندار یان کوژراون.

کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان