KMMK:
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە خێوەتی بوولەرزە بەر کەوتوانی سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان چوار کەس بریندار بوون.
شیاوی باسە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک ساڵ بەسەر ڕووداوی بولەرزە لە سەرپێڵ زەهاو و قەسری شیرین ئەم خەڵکە لێقەوماوە هێشتا لە خێوەت و کانێکس دا دەژین و کۆماری ئیسلامی سامان و بووجەی تەرخانکراوی ئەو خەڵکە لێ قەوماوە لەڕێی پشتیوانی لە وڵاتانی عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن بەکار هێنراوەو و بەم هۆیەوە سەدان ڕووداوی دڵتەزێن لەو ناوچەیە هاتۆتە ئاراوە کە جگە لە ئاگر کەوتنەوە وسەرما، خۆکوژی بووە بە دیاردەیەکی ئاسایی و ڕۆژانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان