KMMK:
ڕۆژی ۷ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بە پێ زانیارییەکان موچە و داهاتی کرێکارانی شارەوانی شارستانی ئیلام وەدوا کەوتوە و جێگیر بەشی ئاوەدەان کردنەوەی پارێزگا بە ناچاری ڕایگەیاندوە: بەهۆی ئەوەی سەری ساڵی تازەیە و گەشتیارانی نەورۆزی زۆر دەبن، پێویستە موچەی کرێکارانی شارەوانی دابین بکرێت. ئەمە بەو مانایە دێت تاوەکو بەرپرسانی حکومەتی هەست بە گوشاری ڕاگەیاندن و بیروڕای خەڵک نەکەن ماف و موچەی سنفی کرێکاران نادەن.
لە لایەکی ترەوە وەرزێرانی چۆنەر لە شارستانی نەغدە حەوتوی ڕابردودا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەڕبریبوو، سەبارەت بە وەدوا کەوتنی بڕی پارەی بەرهەمی چۆنەری ئەمساڵیان لە لایەن کارگەی شەکری نەغەدەوە.
سەلمان قودرەتی ڕەئیس هەیئەت مودیرەی بەشی پیشەیی وەرزێران ڕایگەیاند: بەوتەی وەرزێران هەندێکییان نیوەی بڕی پارەی بەرهەمی چۆنەری ئەوساڵ و نیوەی تریشیان ۳٥ لە سەدی پارەی بەرهەمەکانیان وەرنەگرتوە، ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە کارگەی شەکری نەغەدە تەواوی بەرهەمی شەکری خۆی فرۆشتوە بەڵام پارەی کرێکاران و وەرزێرانیان نەگەڕاندۆتەوە.
بڕیارە سبەی بە بەشداری وەرزێران نەغەدە و بەرپرسانی پیشەیی وەرزێران کۆبونەوەێیک بگیردرێت و حساباتی گشتی بۆ وەرزێران بکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان