تەقەی هێزە سنوورییەکان، کۆڵبەری کوردی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

KMMK:

۵ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ گرووپێک لە کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانج و لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێکی کورد بەناوی مەجید عەزیمی تەمەن ۲۶ ساڵ کوڕی عەبدولخالق بەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی کوتەی سەرچاوەیەکی ناوچەکە: پشتی ئەم کۆڵبەرە فیشەکی بەرکەوتووە و بەهۆی گرانی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز.

بەپێی داتاکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی نوێی زاینیی ۳۹ کۆڵبەر بریندار و ۱۳ کۆڵبەریش کوژراون وگیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان