خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان لە کانێکس دەژین/ پرۆگرامی ئێران بۆ بینا کردنی ۲۰۰هەزار خانوو لە سوریا

KMMK:

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بینا بەکۆمەڵ سازەکانی پارێزگای تاران لە چواردەیەمین دانیشتنی ئێران و سوریا باسی لە گەڵاڵەی ئێران بۆ بیناکردنی ۲۰۰هەزار خانووی نیشتەجێ بوون لە سوریا کرد.

لەم دانیشتنەدا جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، وەزیری ڕێگەوبان و شارسازی و چالاکانی پیشەیی بینا لە وڵاتی سوریا بوونیان هەبووە.

لەدرێژەی ئەو وتووێژانە هاتنە ئاراوە لەناوبەری هەردوولا، ڕێکەوتنامەیەک بۆ بیناکردنی ۲۰۰ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون لە دیمەشق واژۆ کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵک لە سەرپێڵ زەهاو و ناوچە بوولەرزە لێدراوەکانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش تێپەڕینی پتر لە یەکساڵ لە بوولەرزە هێشتا لە کانێکس و خێوەتدا دەژین.

لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو دەیان کەس بەبۆنەی سەرما تووشی خەسار هاتوون و چەندد کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوونی بووجەی کردووە بەهۆکاری نوێژەن نەکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە خەساریان بەر کەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەدان ملوێن دۆلار لە سوریا خەسار دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: