داواکاری گشتی تورکیا خوازیاری داخستنی چوار حزبی کوردییە لە باکووری کوردستان

KMMK:

داواکاری گشتی تورکیا بڕیاری دا بە هەڵوەشانەوەی چوار پارتی سیاسی لە باکووری کوردستان، بەوهۆیەوە وشەی «کوردستان» یان تێدایە. ئەم چوار پارتە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە: حزبی کوردستانی تورکیە_حزبی سوسیالیسمی کوردستان، حزبی ئازادی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کوردستان.

داواکاری گشتی تورکیا مەهنمەد ئاککار گوتی: ئەم چوار حزبە یاسای بنەڕەتی تورکیەیان ژێرپێ خستوە.

سکرتێری گشتی حزبی سوسیالیتی کوردستان، بیرم بوزیل دەڵێت: «داخستنی حزبێک واقعیەتی هەبوونی کوردستان ناشارێتەوە».

هەروەها سەرکردەی حزبی کۆمۆنیستی کوردستان ئەم بڕیارەی داواکاری گشتی تورکیە بە توندی ئیدانە و رەخنەدەکات ودەڵێت: دەوڵەتی لە پارتە کوردیەکان دەترسێت. هەروەها دەشڵێت حزبی دەسەڵاتداری داد وگەشەپێدان سیاسەتێکی دوولایەنەو هەڵاواردنی هەیە.

حکوومەتی تورکیا تا بە ئێستا بە دەیان حزب ورێکخراوەی کوردی لە باکووری کوردستانی داخستووە وهەڵی وەشاندوونەتەوە، کۆتا نموونەی داخستنی حزبی کۆمەڵگای دیموکراتیک بووکە لە ساڵی ٢٠٠٩لەلایەن حکومەتی تورکیەوە داخرا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی تورکیە و ئەردۆغان دەبێژن: «ئێمە کێشەیەکمان لەگەڵ کوردان نیە»، بەڵام سیاسەتی فەرمیان رەت کردنەوەی قەدەغەکردنی هەموو ئەوانەیە کە کوردی وکوردستانین.

سیاسەتی فەرمی تورکیا لە دوای بڕیارنامەی سوور، هەڵاواردن، ئاسمیلاسیون (تواندنەوە) و ژینوسایدی کوردان بووە بە درێژایی مێژووی درووست بوونی ئەم وڵاتە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان