هاووڵاتێیک لە ورمێ پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

مەجید تیباش خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن لقی ۳ی دادگای ئێران لە شاری ورمێ ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا .
دادوەری دادگا بەناوی نەجەفی تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان و پروپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی خستۆتە ئەستۆی مەجیدی تیباش .

شایانی باسە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار ۱۳۹۷ی هەتاوی هاووڵاتیێکی خەڵکی ورمێ بەناوی مەجید تیباش بانگهێشتی ئیتڵاعاتی شاری ورمێ دەکرێت . ناو براو دوای ۲۷ رۆژ مانەوە لە زیندان بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێت .

لەدوای پەسند کردنی سزای تیباش لە لقی ۳ی دادگا دۆسیەی ناوبراو بۆ دادگای پێداچونەوە هەناردە کراوە.
مەجید تیباش جارێکی دیکەوە لە ساڵی ۱۳۹۲ی هەتاوییدا لە لایەن ڕایەدارانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوبوو .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان