مامۆستایەکی چالاکوانی پیشەیی شاری دیواندەڕە سزای زیندانی بۆ بڕایەوە

KMMK:

پێنج‌شەممە ۲‌ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، چالاکوانی پیشەیی و مامۆستای قووتابخانە ئومید شا‌محەمەدی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە تۆمەت بار کرا و سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو چالاکوانە لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هەڵسوکەوت دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی تاوانبار کراوە.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە ۲۱ خەزەڵوەری ئەمساڵ یەک ڕۆژ پێش مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لە لایان هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرا بوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان