KMMK:
چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی جارێکیتر هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە دەستەیەکی تر لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی ئومید حەیدەری بریندار بوو.
بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا ۳٨ کۆڵبەر بریندار و۱۳ کۆڵبەریش کوژراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان