KMMK:
سێشەممە ۱۹ی فێوریەی ۲۰۱۹، كۆمسیۆنی مافی منداڵانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ÎHD) لە شاری ئامەد ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ی پێشێلكارییه‌كانی مافی منداڵانی باكووری كوردستانی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ٤١ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پارێزه‌ر ئه‌رجان یڵماز ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی منداڵانی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ قسه‌ی كرد و گوتی، له ساڵی ٢٠١٨‌دا پێشێلكارییه‌كان له به‌رانبه‌ر منداڵان زیادیان كردووه و كوشتن، ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌رانبه‌ر منداڵان به‌رده‌وامه.
له‌ژێر زه‌ختدا كار به منداڵان ده‌كرێت
ئه‌رجان یڵماز ڕایگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان منداڵێك به گوله‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی بۆمبیدا منداڵێك كوژراوه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمیش ٣ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نیدا ٢ منداڵ كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢ منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا یڵماز باس دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٨‌دا ٥٤ منداڵ ده‌ستگیركراون. له‌و ژماره‌یه پێنجیان زیندانی كراون و ٢ منداڵیش ئه‌شكه‌نجه دراون. هه‌روه‌ها ٣ منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی ده‌ستگیر كردن و ٢ منداڵ له نه‌خۆشخانه ئه‌شكه‌نجه دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان