KMMK:
ڕۆژی ۱۹ی فێبریەی ۲۰۱۹ی زاینیی هاوسەرۆکی دەبەپەی شرناخ بەناوی ئایشێ ئاڵتای لە لایەن پولیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئایشێ ئاڵتای لە کاتێکدا چووە بۆ دیدەنی خزمە زیندانی کراوەکانی لە بەندیخانەی پیتی “ت”ی شرناخ ،لەو کاتەدا دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە حکومەتی تورکیا لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بەرفراوان کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


