چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

KMMK:

دوشەممە ۲۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷, ئیقبال شەعبانی چالاکی کرێکاری و پشکێنەری سەندیکای نانەواکان  لە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریێک لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کرانی ناوبراو نەزانراوە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینی تا ئێستا ۵۷ چالاکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: