KMMK:
یەکشەممە ۲۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ئارمان وەفایی و شاهۆ فەرەجی دوو چالاکی ژینگەپارێز ولە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی یەکیەتی نەتەوەیی لە ســنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بەکوتەی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو: شاهۆ فەرەجی لە ناوشاری سـنە و ئارمان وەفایی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەکە درێژەی پێدەدا و دەڵێ: هێزە ئەمنیێەکان دەستیان دایە پشکنینی ماڵی ئەم دووچالاکە کوردە ودەستیان بەسەر موبایلی ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا گرتووە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی بەردەوام گوشاری بۆسەر چلاکانی کورد چڕتر کردۆتەوە و لە ماوەی بەرێ دا زۆرینەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی سنە وکامێران دەستبەسەرکران و زۆربەشیان هەنووکە لە ژوورە تاکە کەسیەکانی دامەزراوە ئەمنیەکان ڕاگیراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان