سێ هاووڵاتی خەڵکی سونقور دەسبەسەر کران

KMMK

 پێنج شەممە ۲٥ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، سێ شارومەندی دانیشتووی شاری سونقور لە پارێزگای کرماشان، بە ناوی کیوومەرس واعزی، جەبار حاجی مورادی و هادی باقری لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

شایانی باسە، کیوومەرس واعزی ساڵی پار لە شاری سونقور یەکێک لە بەرپرسانی بنکەی پروپاگاندە بۆ  ڕۆحانی بووە لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار و لەو کاتەدا جارێک لە لایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کرابوو.

ساڵی پار لە دۆسییەکدا، یەکێک لەو تاوانانەی لە شاری سنە خرابوویە پاڵ کیوومەرس واعزی و جەبار حاجی مورادی، «بڵاو کردنەوەی وتەی ناڕاست و سووکایەتی بە بەرپرسانی حوکومی» بوو.

 تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارت بە هۆی دەسبەسەری ئەم سێ شارومەندە کوردە لە بەردەست نییە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان