KMMK:
۱۲ ژانویەی ۲۰۱۹، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له شاری نۆیس هه‌ڵیکوتایه سه‌ر بینای وه‌شانخانه‌ی میزۆپۆتامیا و کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ریی میرموزیک و هەر دووک ناوەندی داخست.
داخستنی دوو ناوه‌ندی گرینگی کەلتووریی و هونه‌ریی کوردان، به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زێهۆفه‌ر دێت، که هاوکات سیاسه‌تمه‌دارێکی ڕاستڕه‌و و کۆنه‌پارێزه. زێهۆڤه‌ر ڕایگه‌یاند، کار و خه‌باتی ئه‌و دوو ناوه‌نده‌یان قه‌ده‌غه کردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ٨ی مارسی ٢٠١٨ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیکوتابوویه سه‌ر وه‌شانخانه‌ی میزۆپۆتامیا و میرموڵتیمه‌دیا، ماوه‌ی سێ ڕۆژ پۆلیس خه‌ریکی گه‌ڕان و پشکنینی ئه‌و دوو ناوه‌نده بوو، دواتر به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ئه‌و په‌رتووک، ئه‌لبووم، ئه‌رشیف و که‌لوپه‌لی تۆمارکردن و… گواسته‌وه و دەستیان بەسەر داگرت.
بڕیاری داخستن و قه‌ده‌غه‌کردنی خه‌باتی ئه‌و دوو ناوه‌نده، که چه‌ندین ساڵه کتێبی کوردی و به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رهه‌م دێنن، هاوکاته له‌گه‌ڵ سازکردنی کۆنفڕانسی ئاسایشی موونشێن، که بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستپێبکات و کاربه‌ده‌ستانی تورکیاش بانگهێشت کراون.
هاوکات بڕی هەشتا میلیۆن دۆلار، زەیتونی تاڵان کراوی عەفرین لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە بە ئا‌ڵمانیا فڕۆشتراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


