KMMK:
چوارشەممە ۱۷ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، ئاروین ئیقباڵی لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری پاوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆێسترایەوە.
هەروها دووشەممە ۲۲ ڕێبەندانی ۱۳۹۷هەتاوی هاووڵاتیەکی خەڵکی سیروانی سەر بە شاری سنە بە ناوی محەممەد سەلیمی لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە ، هەردووکیان تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان دژ بە کۆماری ئیسلامیان لێدراوەو هەر بەو هۆیەش دەسبەسەر کراون.
هەر لە چەند رۆژی ڕابردوو دا ، حەمید بەهجەتی و سەلاحەددین رەعنایی خەڵکی ئاوایی نەجەفئاوا لە گەورەدێی گاوروود ، بێ هیچ بەڵگە و بیانوویەک لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامیران دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان حەمید بەهجەتی دوای ۲۴ کاتژمێر ئازاد کراوە بەڵام لەوانەی تر تا ئێستا هیچ زانیارییە لە بەر دەست دا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان