KMMK
۲۲ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی، ژنێکی گەنجی خەڵکی سەڵەواتئاوای شاری سنە بە ناو سۆما سەڵەواتی ۲۵ ساڵ تەمەن لە ماڵی باوکی، خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، تەرمی ناوبراو بۆلێکۆڵینەوە لە سەر چۆنێتی ڕووداوەکە هەر ئێستا لە پزشکی یاسایی شاری سنەیە.
دەستکورتی و نەبوونی ئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کۆمەڵگا دا سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۳ ژن، ۳ پیاو و کچێک و کوڕێکی تەمەن ژێر ۱٨ساڵ دەستیان داوەتە
خۆکوشتن و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و گیانیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان