لە پارێزگای ئیلام ۹٨ کەسی ژێر ۱٥ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە

KMMK

لە ۹ مانگی یەکەمی ساڵی ۱۳۹۷ دا  ژیانی هاوبەشی نزیک بە ۹٨ منداڵی ژێر تەمەن ۱٥ ساڵ تۆمار کراوە.

بەرپرسی گشتی بێهزیستی حکومەتی ئێران لە ئیلامدا ئاشکرای کردوە :  بڕی ۹٨ کەس لەو کەسانە کچ و چوار کەسیشیان کوڕان بوون .

بە پێی داتا بڵاوکراوەکانی ساڵی ۹٦ی هەتاوی ۱۹۳ منداڵ ژیانی هاوبەشیان پێک هێنابوو کە هەمویان تەمەنیان لە ژێر ۱٥ ساڵەوە بوە کە لە شار و گوندەکانی ئەو پارێزگایەدا (ئیلام ) تۆمار کراون .

چونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری منداڵان و ژێر تەمەنی یاسایی لە هەلومەرجێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی پەرەپێدەری ژیانی هاوبەشی منداڵانە و لە پەسەند کردن و دەرکردنی یاساێیک بۆ بەرگری لە ژیانی هاوبەش پێکهێنانی منداڵان خۆ دەبوێرێ .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: