بانگهێشتی چالاکی کرێکاری زانیار دەباغیان لەشاری ســنە

kmmk:

زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری کوردی خەڵکی شاری ســنە بۆ محاکمە و لێپرسینەوە لەسەر دۆسیەکەی لە نامەیەکدا بانگهێشتی لقی دووی سزاکانی ۱۰۲ی دادگای سنە کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە بڕیارە ڕۆژی ۲۳ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دادگایی بکرێت.

شیاوی باسە دوابەدوای دواین دەسبەسەری بۆ ماوەی ۷۰ڕۆژ لەژێر گرانترین ئەشکەنجە و دۆخی نەگونجاو بووە لە بواری ڕۆحی وجەستەییەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری ســنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan