دهۆك: دەیان چالاکی مەدەنی و سیاسی دەستگیركران

KMMK:
لەدوای روداوەكانی شیلادزێوە هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای دهۆك دەیان چالاكوان و رۆژنامەنووسیان دەستگیركردووە.

تا ئێستا ناوی بەشێک لە گیراوان ئاشکرا بووە و بریتین لە: حاجی رێكانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، كاوار حەسەن و زێرەڤان رێكانی و عوسمان چۆمانی، گۆهدرا زێباری ،ئەمین ئۆرەمار، خالید جەعفەر ، کۆڤانی رێکانی ، بەدەل بەرواری،چیا بلیزانی، کاوار حەسەن، ئەیهان سەعید، دڵشاد گۆهەرزی شێروان شێروانی و هەر وەها تاكورەشتی و ڕێكار ڕەشید، لەڕێگای ئاكرێ- دهۆك و لە بازگەی چونەژورەوەی شاری دهۆك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.
جێی ئاماژەیە کە چەندین کەسی تریش دەستبەسەر کراون، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر ناو و نیشانیان دەست نەکەوتووە.
گیران و دەستبەسەر کرانی ئەو کەسانە لە حاڵێک دایە کە حکومەتی تورکیا بۆمبارانی ناوچە سنوورەیەکانی دهۆک و ئامێدی کردوە و بە هۆیەوە چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە جێگەی ئیدانەی تورکیا، خەڵکی باشووری کوردستان دەستبەسەر دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان