لە ناوچەی هەنگەژاڵ کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی لە دەستدا

KMMK

یەک شەممە ۷ ڕێبەندان‌ ۱۳۹۷ هەتاوی لە ناوچەی هەنگەژاڵ کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی حەوتاش‌ سەر بە بانە بە ناوی ئەسعەد بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لە دەستدا.

بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ٨ کۆڵبەر گیانیان لە دست داوەو ۲۳ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan