گردبوونەوەی کرێکارانی مەریوان لە سێهەم رۆژی خۆی دا بەردەوامە


KMMK:
پێنج شەممە ۴ی رێبەندان، کرێکارانی شارەوانی مەریوان بۆ سێیەمین ڕۆژ لە دژی پێنەدانی حەقدەست و مووچەکانیان لەبەردەم شارەوانی گردبوونەوە،
ناڕەزایی کرێکارانی شارەوانی مەریوان لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆریان ٢١ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، بەشێکیشان وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن، لە ماوەی ١٠ مانگدا تەنیا چوار ملیون تمەن-یان وەرگرتووە، کە بەشی خەرجییە سەرەتاییەکانی ژیانیان ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی- ئەمنستی ئینترناشنال، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکردووەتەوە و تێیدا بە ئاماژەدان بە خۆپێشاندانی کرێکاران، مامۆستایان، خوێندکاران، کەمینەکان، ژنان و توێژەکانی دیکە، پشتڕاستیکردووەتەوە، کە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە ناڕازیان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکراون، هەربۆبەیە ساڵەکەی بە “ساڵی شەرم” بۆ دەوڵەتی ئێران لە قەڵەم داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان