دوو هاوڵاتی کورد دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران

kmmk:

ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ڕێـــبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری دێولان بەناوەکانی خەبات شۆفیری تەکسی و ئەمیری و ئەفشین خاوەنی دوکانی جگەرە فرۆشی و۲۵ ساڵ تەمەن ، ئەمیری دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کـــران.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، ئەم دوو هاوڵاتییە ڕێکەوتی ۱۶ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێــزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دێولان دەستبەسەر کرابوون و پاشان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون ،ئەمڕۆ هەمدیسان هەڵیان کوتایە سەریان و دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانیان کردن.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی بەپێی تێکشکانی سیاسەتەکانی لە دەرەوەی وڵات ولە ئاستی نێودەوڵەتی ،پەرژاوەتە سەر گەلی کورد و پەلاماری هەر تاکێکی کورد دەدات و هەموو ئەوانەیشی بە بارمتە ئازاد کرابوون ،بەخێرایی هەڵدەکوتێتە سەریان ولە زیندانیان دەئاخنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان