بەهۆی بۆردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ۵ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی

kmmk:

ئەوڕۆ ۲۳ی ژانویەی ۲۰۱۹ی زایینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر بۆزدمانی دەڤەری ڕەشاڤەی سەربە ناوچەی دێرەلووک ـ یان کردووە لەسنووری پارێزگای دهۆک وبەهۆیە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەست دا وسێ هاوڵاتی دیکەیش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە ئاژانسی هەواڵی فورات پشتڕاستی کردۆتەوە، ئەم بۆردمانە ۳ کاتژمێری خایاندووە و زیانێکی زۆری ماددی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە و سرووشتی کوردستان گەیاندووە.

شیاوی باسە دەوڵەتی تورکیای فاشیست بە بیانووی هەبوونی پ.ک.ک ، هەرجارە و هەڵدەکوتێتە سەر گوند و سرووشتی کوردستان وئەمەیش تەنیا پاساوێکە و لە بنەڕەتدا ئامانجی تورکیا داگیرکەری و کوشت وبڕو تێکشانی ئیرادەی گەلی کوردە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان