kmmk:
چوارشەممە ۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەڕێگەی ناوبەری مەریوان ـ سەقـز و لەگوندی گویلە بارهەڵگرێک لە دەربەند کەوتنە خوارەوە وشۆفیری ئەو ماشێنە بەناوی عەتا داس بەرزین خەڵکی گوندی موسک گیانی لە دەست دا.
لەلایەکی دیکەوە لە ڕێگەی شنۆ بۆ نەغەدە بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێن دوو کەس گیانیان لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە گیان لە دەست دانی ئەم هاوڵاتیانە بەبۆنەی خراپی وناستاندارد بوونی ڕێگەوبانەوەیە و بەرپرسانی حکوومی لەگەڵ ئەوە ئاگاداری ئەم دۆخەن ،لێی بە خاوەن دەرناکەون و لە کوردستان وەکوو ناوچەیەکی کاتی شەڕ چاو لێدەکەن وهەموو ڕێگەکان ڕێگەی سەربازین .
شیاوی باسە ئەم هەواڵە تەنیا هەواڵێکە لە دەیان و بگرە سەدان هەواڵ وڕووداوی دڵتەزێن و کارەساتبار وئێمە وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەهۆی زۆربوونی ئەو شێوە کارەساتانە نەمتوانیووە وەکوو خۆی بپەرژێینە سەر ڕووداوەکان و ڕووماڵیان بکەین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان