kmmk:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی برادۆستی باشووری کوردستان هەڵیان کوتاوەتە سەر خەڵکی سڤیلی ناوچەی برادۆست و بەردەستڕێژی فیشەکیان داون.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە ئاژانسی هەواڵی فورات پشتڕاستی کردۆتەوە ،لە ئەنجامی دواین هێرشی سەربازانی تورکیادا، زیان و ئۆتۆمبیل و کەل وپەلی ماڵی هاوڵاتیانیان گەیشتووە ویەک لەو هاوڵاتیانە بەناوی جێگر سەلیم کەدانیشتووی گوندی دەشتەهێرتەیە وهەروەها هاوڵاتیان بەهۆی ئەم هێراشانەوە ژیان وگوزەرانیان دژوار بووە وناتوانن کاری ڕۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن.
شیاوی باسە سوپای تورکیای داگیرکەر لەساڵی ۲۰۱۸و لەناوچەی برادۆست ـەوە خاکی هەرێمی کوردستانی بەزاندووە وبەردەوام ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان بۆردمان وتۆپباران دەکات وهەموو جیهان وتەنانەت حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ئاست ئەم دەسدرێژییە وبەزاندنی وڵاتێکی دیکە کەبۆخۆی پێشێلکاری نێودەوڵەتی هەژمار دەکرێ بێدەنگی هەڵبژاردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان