گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکاران وکارمەنانی شارەوانی مەریوان لە حەساری شارەوانی

kmmk:

کرێکاران وکارمەندانی شارەوانی مەریوان ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان لە حەساری بینای شارەوانی دەستیان داوەتە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

دەکوترێ کە ،کرێکاران وکارمەندانی شارەوانی لەگەڵ سوکایەتی وبێ ڕێزی سەرۆک شارەوانی وئەندامانی شۆرای شار ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
ڕۆژی سەشەممە دووی ڕێبەندانی ۹۷یش کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی لەناڕەزایەتی بە پاشەکەوتی حەقدەستی ۶مانگەی خۆیان بە ڕاخستنی خوانی بەتاڵ لە بەرانبەر بینای شارەوانی ئەم شارە، دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

گردبوونەوەی ئەم هاوڵاتیانە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وبەرپرسانی حکوومی ڕۆژانە سامانی خەڵک لە عێراق، سوریا،لوبنان،یەمەن و… لەڕێی تیرۆریزم خەساری دەکات بەڵام لە پێدانی حەقدەستی مانگانەی کرێکاران خۆ دەبوێرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: