گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی ئاگر کوژێنەوەی شاری سنە

kmmk:

ڕۆژی شەممە ۳۰ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، کرێکارانی ئاگرکوژێنەوەی شاری سنە لە ناڕەزایی دژبە پاشەکەوتی موچە مانگانەی خۆیان لە بەرانبەرشارەوانی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینیان پێک هێنا.

درێژەی هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە ئەم ناڕەزایی دەربڕینەی کرێکاران لەمەڕ پاشکەوتی موچەی سێ مانگی ڕابردوویان بووە.

شیاوی باسە کە دوابەدوای ئەم جوڵانەوە ناڕەزایەتییە حیشمەت ڵا سەیدی شارەوانی شاری سنە لە کۆبوونەوەیەکدا بە کرێکارانی ناڕازی کوت کە بەشێک لە موچەی پاشکەوتوی ئەم کرێکارانەی ئاگر کوژێنەوە دەدات.
جێگەی باسە کەپێنەدانی حەقدەستی کرێکارانی شارەوانییەکان، تەنیا تایبەت بە شارەوانی شاری سنە نییە ،بەڵکوو کرێکارانی شارەکانی دیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیلامەوە رە تا ماکۆ نەیان توانیووە حەقدەستی مانگە پاشەکەوتەکانیان وەربگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan