دەسبەسەری دوو هاووڵاتی کورد لە شاری ســــنە

kmmk:

ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی بەفــرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتایە سەر گوندی نگڵ سەربە شاری سنە و دوو هاووڵاتی بەناوەکانی ئیدریس محەممەدی و ئاوات کەریمی یان دەسبەسەر کردووەو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان‌گواستوون

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم هێزانە بەبێ نواندنی مۆڵەت وهۆکارێکی دیاریکــراو ڕژاونەتە ماڵی ئەم هاوڵاتیانە و دەسبەسەریان کردوون..شیاوی باسە ئەم هاوڵاتیانە ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕاوە لە بواری ژینگەی پارێزی لە ناوچەکە

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۳ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بێ سەروشوێن کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan