kmmk:
ڕۆژی هەینی ۲۸ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی حەدید باباجانی ۱۹ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی قشلاخی سەربە شاهۆ لەشاری ڕوانسەر بەهۆی تەقینەوەی مین برێندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە، ئەم مینە پاشماوەی شەڕی ئێران وعێراق بووە لە ناوچەی ملەگای سوونی هەڵکەوتە لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود کە بە پێی چەپیدا دەتەقێنەوە و بریندار دەبێ.
شیاوی باسە ناوبراو دەگوازنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانی کرماشان وهەنووکە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێی ساڵی نوێی زایینی تابە ئێستە ۱٤ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و سەرما وکەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان و تەقینەوەی مین دەکوژرێن وبریندار دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan


