KMMK :
کۆڵبەرێکی بیست ساڵان تەمەن بە ناوی ئەمیر تاهیری خەڵکی گوندی گرگرەی چاڵدۆران ،ڕۆژی دوشەممە ۲٤ٚی بەفرانباری ۱۳۹۷ کۆچی هەتاوی لە بەرزایەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بە هۆی سەرما و باکوتەوە گیانی لە دەست دا .
بە پێ زانیاریەکان کە کۆڵبەر نیوز پشت ڕاستی کردونەتەوە ئەم کاسبکارە دوای گیان لە دەست دانی بۆ شاری وان لە باکوری کوردستان و پاشان بۆ شاری ماکۆ لە ڕۆژهەڵات گوازراوەتەوە .
جێگای باسە کە ئەم کۆڵبەرە کوری گەورەی بنەماڵەکەیانە و خزمی نیزیکی مەحەممەدی ئەکبەری، مەحەممەد خەلیلی و بێهزادی خەلیلیە کە چەند مانگ لەمەوپێش لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لێکرا و بریندار کران .
بە پێ ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ دا تاکو ئێستا ۸ کۆڵبەر بە هۆی سەرما ، بەربونەوە لە بەرزایەکان وتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست داوە و ۱٤ تریش بریندار بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان