پارێزەری بەرگریکاری گۆڤەن: گۆڤەن لەگەڵ کێشەی بینایی و تەرکێز ڕووبەڕوو بوەتەوە

kmmk:

جەمیلە تورحالی بالساک، پارێزەری بەرگریکاری لەیلا گۆڤەن ڕایگەیاند کە پارێزراوەکەیئیدی توانای خوێندنەوەی نییە. لەگەڵ کێشەی بینایی و تەرکێز ڕووبەڕوو بوویەتەوە.هەم تووشی ئاڵۆزی ڕوانین وهەمیش ئاڵۆزی تەرکێز بووە،وەکوو پێشووتر ناتوانی بجوڵێ. بەپێی ئەوەی ناتوانێ بڕوات ،توانای هاتنی بۆ ڕێوڕەسمی چاوپێکەوتنیشی نییە.

مانگرتن لە خواردنی بێ سنوور و بێ گەڕانەوەی لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکڕاتیک ک.ج.د ، و نوێنەری پەڕلەمانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەڵان ـ ه.د.پ، بەمەبەستی ناڕەزایی دژ بە گۆشەگیری سەپێنراوە بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان،لە ۷۰ هەمینی دایە.

مانگرتن لە خواردنی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد لە ناڕەزایی دژبە چڕکردنەوەی گۆشەگیری عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ڕێبەرانی سیاسی کوردستان هاتۆتە ئاراوە، کۆمەڵێکی دیکە لە زیندانیانی سیاسی پەیوەستی ئەم جوڵانەوەی ناڕەزایی دەربڕینە بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان