مانگرتنی بێ سنوری محمد عبدالهی زیندانی سیاسی کورد

بەپێی هەواڵێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە محمد عبدالهی زیندانی سیاسی لەنامەیەکدا بۆ دەسگای دادوەری ئێران خوازیاری چاوخشاندنێکی ترە بەسەر دۆسیەکەیدا کەسزای ئێعدامی بەسەرداسەپاوە ، کەجوابی نامەکەیان بێ وەڵام  هێشتبویەوە.

بەپێی ڕاپورتەکە ڕۆژی یەک شەمە ڕێکەوتی ۲۹ ــ ٥ ــ ۲۰۱٦محمد عبدالهی بەمەبەستی نارەزایەتی دەربڕین بەو سزا نادادپەروەرانەی کە قوەی قەزایی جمهوری ئیسلامی  بەسەریدا سەپاندویەتی وسزای ئێعدامیان بۆ دیاری کردوە ،دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردنی بێ سنور.

محمد عبدالهی لەنامەکەیدا کەبۆ بەرپرسانی دادوەری نوسیبوو دەڵێت؛من زۆرلەکتوپڕدا دەسبەرکرام و بەهۆی گولەی هێزە ئەمنیەتیەکانەوە شانی ڕاستم بریندار بو،پاشان لەژێر ئەشکەنجەو لێداندا نەرمی باڵی راست و قولاپەی پای چەپم و دیانەکانم شکان و لەکاتی لێپێچینەوەدا لەچارەسەری پزشکی بێبەش بووم.

ئەم زیندانیە سیاسیەی کورد دەڵێت ؛بەرپرسی شوعبەی دووی پێداچونەوە بڕیاری لەسەر بێ تاوان بونی  دابوو،بەڵام لەئێعترازی لێپێچینەوەی شوعبەی دووی دادگای شۆڕشی مهاباد بەئێعدام مەحکوم کرام .هەروەها ناوبراو سورەلەسەر ئەوەی کە ئەو دۆسیەی بۆی سازکراوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوەبوە چونکە هەتاکو ئێستا لەهیچ شوێنێکداولەبەرانبەر هیچ دادوەرێکی دادگاو بەرپرسی ئەمنیەتیدا دانی نەناوە بەهیچ یەک لەوتۆمەتانەی داویانەتەپاڵی.

شایانی باسە بەپێی ئەوهەواڵەی کەبەدەستمان گەیشتوە، ئەمڕۆ هەرلەدوای ئەوەی محمد عبدالهی دەست دەداتە مانگرتن لەخواردن بەرپرسانی زیندان دەنێرنەوە بۆ ژوری تاکەکەسی گرتوخانەی مهاباد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان