KMMK :
بە پێ زانیاریەکانی گەیشتوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند کۆڵبەرێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی کە لەم ناوەدا ڕۆژی هەینی ۲۱ی بەفرانباری ۱۳۹۷ ی هەتاوی هەواڵ و وێنەی کۆڵبەرێکی ۷۰ ساڵ تەمەن کە لە کوێستانەکانی ئالانی سەردەشتدا گیانی لە دەست دابوو بڵاو کرایەوە کە هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی ڕەنگە بەهۆی گوشار و سەرمای زۆرەوە بوبێت و ڕەق هەڵاتبێ .
لە ڕۆژی پێنجشەمە ۲۰ی بەفرانبار کۆڵبەرێک بەناوی هیدایەت موحەممەدی و ۳٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانەوە بریندار کرا .
لە ناوچەی مەرگەوڕ لە شاری ورمێش کۆڵبەرێک بە ناوی عەقیل ئیبراهیمی و ۲٦ ساڵ تەمەن بەهۆی تەقەی هێزەکانی بە ناو ئینتزامی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan